که وەفدێ دەچێته شوێنێ،
بۆ سەر گۆڕی سەربازی ون،
تاجە گوڵینەیەک دێنێ.
ئەگەر سبەی،
وەفدێک بێته وڵاتی من،
لێم بپرسێ،
کوانێ گۆڕی سەربازی ون،
دەڵێم: گەورەم،
له کەناری هەر جۆگەیێ،
لەسەر سەکۆی هەر مزگەوتێ،
لەبەر دەرگای هەر ماڵێ،
هەر کڵێسەیێ،
هەر ئەشکەوتێ،
لەسەر گابەردی هەر شاخێ،
لەسەر درەختی هەر باخێ،
لەم وڵاته،
لەسەر هەر بسته زەمینێ،
لەژێر هەر گەزه ئاسمانێ،
مەترسه، کەمێک سەر داخه و
تاجه گوڵینەکەت دانێ.

 

عەبدوڵڵا پەشێو


برچسب‌ها: عەبدوڵڵا پەشێوسەربازی ون

تاريخ : دو شنبه 4 بهمن 1395 | 17:3 | نویسنده : kurdistan |

تۆ

چه شنی کڵی

روخساری خۆڵه مێشینت سارد و بێ تین

به ڵام

ده روونت پۆلووی گه شاوه ی ئاگرێکه

بابا گوڕ گوڕه

چاوه کانت

کتێبێکه که هه ر نیگایێک 

هه زاران ڕازی نه بێژراوی

ئه م مێژووه زاماره ی تێدا ده بینم

بزه ت ،بزه ی باڵی په پووله یه      

ژیله مۆی ڕۆحی خاک ڕاده ژێنێ

مه لی تاسه ی نیگات  

تینووه .............تینووه

بۆ هه ڵمژینی  

خوێناوی ڕیحانه ی ده م کانی مرادان

هه رده م وێڵ و شه یدا ده خولێته وه  

بۆ گوڵی به یان

 

عه لی گوڵی

 


برچسب‌ها: شێعرعه لی گوڵیژیله مۆ

تاريخ : دو شنبه 4 بهمن 1395 | 15:22 | نویسنده : kurdistan |

هه ڵۆ یه ک

له قه فه سدا

هه ر که چاوی هه ڵدێنا

به ره و ئاسمان

تێله کانی قه فه سی دێنا له رزین

ئاخ!! ئاخ!!

فڕینی وشه یه ک

هه ر ته نیا وشه یه ک  

به لێواری چیای گه روومه وه

به نده

چاوه ڕوانی چاوی  

په نجێره ی به یانه

به یانه...

 

عه لی گوڵی


برچسب‌ها: دیلعه لی گوڵی

تاريخ : دو شنبه 4 بهمن 1395 | 15:10 | نویسنده : kurdistan |

له ڕەزی چەند جار سووتاوی،
لەشی خۆما،
هێشوویەکی بەجێماوم.
هەموو ڕۆژێ،
به سووتانما هەڵئەڕوانم.
هەموو ڕۆژێ ئەی کچی جوان،
چاوەڕوانم،
بێیت و له هەڵواسینی تەنیاییم
بکەیتەوه.
بێیت و به لێو،
دەنک دەنک،
سووک،سووک،سووک
له غەریبیم بکەیتەوه.
لەناو گوڵدانی مەمکتا بموەرێنی.
بەڵام ئازاری گوێ سووکم،
هەڵنەسێنی.
ژانم خەبەر نەکەیتەوه.
ئەی کچی جوان،
تۆ ئەتوانی ئاوا بێیت و
بمکەیتەوه؟

 

"شێرکۆ بێکەس"



تاريخ : یک شنبه 3 بهمن 1395 | 19:56 | نویسنده : kurdistan |

ئەوەتەی کۆچ هەیە، کۆچ ئەکەم
ئەوەتەی گڕ هەیە، ئەسووتێم
ئەوەتەی ئاو هەیە، ئەخنکێم
ئەوەتەی تیغ هەیە، قوربانیم
ئەوەتەی خاک هەیە، بێخاکم
ئەوەتەی شاخ هەیە، من تلۆر ئەبمەوە
ئەوەتی دار هەیە، لێ ئەدرێم
من لە پێش "موسا"وە، ئاوارەم
پێش "مەسیح" من خاچم
پێش "قۆرەیش" من زیندە بە چاڵم و
پێش "حۆسین" من سەری بڕاوم

شێرکۆ بێکه س


برچسب‌ها: شێرکۆ بێکه سشعر نواشعارکردستان ادبیاتامپراطورشعر

تاريخ : جمعه 1 بهمن 1395 | 14:51 | نویسنده : kurdistan |

شەوی تارە ئەزیزم دڵ بریندار
دڵـم وێـلی خەیـاڵێکە ئـەویـندار
نـەمامی یادەکـانم سیـس و بێ ئاو
دڵم پڕخوێنە دیدەم غەرقی خوێناو
ئەسیری دەردی سـەد جارم کـەسی من
نییە دەرمان و مەڵهەم غەیری زووخاو
چ شـە وگـارێکی بـێ فەردایـە بـێ تـۆ
شەو و ڕۆژم نییە وەک ماسی بێ ئاو
کچـم رۆڵەم ئەزیزم چاوی دایـە
بڕۆ نەک بتڕفێنێ ئەشکی لافاو
لەبەر نارەی گڕی ئەم جەرگە جن‌جن
هـەناسـە م ئـاگرینـە و سینـە سـووتاو

 

ژیلا حوسه ینی


برچسب‌ها: ژیلا حوسه ینیشێعرشاعرکرداشعارشعرکردیکردستانادبیات

تاريخ : جمعه 1 بهمن 1395 | 14:26 | نویسنده : kurdistan |

ئه ستێره هه موو مه حوه له نێو نووري قه مه ردا

يا شـه مسي جـه مـالت شـه وي گێـڕاوه بـه فـه ردا؟

خاكي به ري پێت هه م گڵ و هه م گوڵ به سوروشكم

وه قـتي غـه م و شـاديي ئـه وه كـردوومه به سه ردا

ته لبيسي نييه ئه و كه سه دێوانه يي رووته  

بێـچاره نه ما غه يري حه یاتـێکی له به ردا

ڕه نگی نييه روخـساره يي ره نـگين و له تيفي

ڕۆشن بووه ئه م نوكته سه باتي له به سه ردا

هه ر چه نده كه ئينسانه له به رچـاوي من و تۆ

مومكين نييه ئه م لوتفه له ئينسان و به شه ردا

ئيسباتي خه ت و خاڵه، به سه د شوشتن و گريان

نـاچـێته وه ئـه م نـوقـته لـه نێـو ديـده يـي تـه ڕدا

شـه وقـي كـه نه بێ باسـيره، مـه ئيـووسـه لـه ديتن

 هه ر شه وقي ئه وه قووه تي ديني به نه زه ر دا

ئالووده نه بێ دا، به زه بوون گيـريي خوێـنم

بـۆ كـوشتني من دامه ني پاكي له كه مه ر دا

«نالي» خه به ري  بێ ئه سه ري غائيبه، ئه مما

ناڵێکی حه زين دێ له موناجاتي سه حه ردا

 

نالی


برچسب‌ها: شێعرنالی شعراشعارکردیکوردیکردستتانادبیاتووتهشاعر

تاريخ : پنج شنبه 30 دی 1395 | 17:46 | نویسنده : kurdistan |

گه رچی تووشی ڕه نجه ڕۆیی و حه سره ت و ده ردم ئه من

قه ت له ده س ئه م چـه رخه سپـڵه نابـه زم، مه ردم ئه من

ئاشقی چاوی کـه ژاڵ و گـه رده نـی پـڕ خـاڵ نیـم

ئاشقی کـێو و ته لان و به نده ن و به ردم ئه من

گه ر له برسان و له بێ به رگی ئیمڕۆ ڕه ق هه ڵێم

نۆکـه ری بێـگانه ناکـه م تا لـه سه ر هه ردم ئه من

مــن لـه زنجــیر و تـه نـاف و دار و بــه نــد باکـم نـییه

له ت له تم که ن، بمکوژن، هێشتا ده ڵێم کوردم ئه من

 

هێمن


برچسب‌ها: شێعرهێمنشعرهیمنکردکوردفرهنگادبیاتکردستانایراناشعارکردیکوردیشعرکوردی

تاريخ : پنج شنبه 30 دی 1395 | 13:2 | نویسنده : kurdistan |

ڕابوێره به سه ر به رزی به نان و ئاوێک

سـه ر دامـه نوێنـه بۆ هـه مـوو نا پیاوێک

له م ژینه که هه ر ده مێکه دێت و ده ڕوا

مه ردایـه تی مـه فرۆشه لـه پێناو تاوێـک

 

هه ژار (چوارینه کانی خه ییام)


برچسب‌ها: شێعرشعرخیامهژارهه ژاراشعارکردیکردستان

تاريخ : چهار شنبه 29 دی 1395 | 20:19 | نویسنده : kurdistan |

ڕوخم ڕه نگيني ڕه نگي ڕوومه تي ڕه نگينته، بازا

قه دي سـه روم كه مانيني قه دي شـيرينته، بازا

غه ريب و بێـکه س و زار و فه قيري خانه داني تـۆ

جگه ر سووتـاو و ماڵ وێـرانی زوڵـفی چيـنته، بازا

ئه گه ر خوێنم ده ڕێژی تـۆ، ئه وه تێغ و ئه ميش گه ردن

ئه گه ر بنيادي په يمان، ده ستي من دامێنته، بازا

له چاوانم هه تاكه ي قه تره قه تره خوێن ده كه ي ئه ی دۆست

كوا ئه م عه هد و په یمان و وه فا كابينته، بازا

به «نالي» باوه ڕت نایێ ، خه یاڵت بێت و بیبینێ

که چۆن مه شغووڵی نه غمه ی گۆشه یی ناڵینته،بازا 

 

نالی



تاريخ : چهار شنبه 29 دی 1395 | 14:29 | نویسنده : kurdistan |
صفحه قبل 1 2 3 4 5 صفحه بعد
.: Weblog Themes By VatanSkin :.