ئەوەتەی کۆچ هەیە، کۆچ ئەکەم
ئەوەتەی گڕ هەیە، ئەسووتێم
ئەوەتەی ئاو هەیە، ئەخنکێم
ئەوەتەی تیغ هەیە، قوربانیم
ئەوەتەی خاک هەیە، بێخاکم
ئەوەتەی شاخ هەیە، من تلۆر ئەبمەوە
ئەوەتی دار هەیە، لێ ئەدرێم
من لە پێش "موسا"وە، ئاوارەم
پێش "مەسیح" من خاچم
پێش "قۆرەیش" من زیندە بە چاڵم و
پێش "حۆسین" من سەری بڕاوم

شێرکۆ بێکه س


برچسب‌ها: شێرکۆ بێکه سشعر نواشعارکردستان ادبیاتامپراطورشعر

تاريخ : جمعه 1 بهمن 1395 | 14:51 | نویسنده : kurdistan |

شەوی تارە ئەزیزم دڵ بریندار
دڵـم وێـلی خەیـاڵێکە ئـەویـندار
نـەمامی یادەکـانم سیـس و بێ ئاو
دڵم پڕخوێنە دیدەم غەرقی خوێناو
ئەسیری دەردی سـەد جارم کـەسی من
نییە دەرمان و مەڵهەم غەیری زووخاو
چ شـە وگـارێکی بـێ فەردایـە بـێ تـۆ
شەو و ڕۆژم نییە وەک ماسی بێ ئاو
کچـم رۆڵەم ئەزیزم چاوی دایـە
بڕۆ نەک بتڕفێنێ ئەشکی لافاو
لەبەر نارەی گڕی ئەم جەرگە جن‌جن
هـەناسـە م ئـاگرینـە و سینـە سـووتاو

 

ژیلا حوسه ینی


برچسب‌ها: ژیلا حوسه ینیشێعرشاعرکرداشعارشعرکردیکردستانادبیات

تاريخ : جمعه 1 بهمن 1395 | 14:26 | نویسنده : kurdistan |

ئه ستێره هه موو مه حوه له نێو نووري قه مه ردا

يا شـه مسي جـه مـالت شـه وي گێـڕاوه بـه فـه ردا؟

خاكي به ري پێت هه م گڵ و هه م گوڵ به سوروشكم

وه قـتي غـه م و شـاديي ئـه وه كـردوومه به سه ردا

ته لبيسي نييه ئه و كه سه دێوانه يي رووته  

بێـچاره نه ما غه يري حه یاتـێکی له به ردا

ڕه نگی نييه روخـساره يي ره نـگين و له تيفي

ڕۆشن بووه ئه م نوكته سه باتي له به سه ردا

هه ر چه نده كه ئينسانه له به رچـاوي من و تۆ

مومكين نييه ئه م لوتفه له ئينسان و به شه ردا

ئيسباتي خه ت و خاڵه، به سه د شوشتن و گريان

نـاچـێته وه ئـه م نـوقـته لـه نێـو ديـده يـي تـه ڕدا

شـه وقـي كـه نه بێ باسـيره، مـه ئيـووسـه لـه ديتن

 هه ر شه وقي ئه وه قووه تي ديني به نه زه ر دا

ئالووده نه بێ دا، به زه بوون گيـريي خوێـنم

بـۆ كـوشتني من دامه ني پاكي له كه مه ر دا

«نالي» خه به ري  بێ ئه سه ري غائيبه، ئه مما

ناڵێکی حه زين دێ له موناجاتي سه حه ردا

 

نالی


برچسب‌ها: شێعرنالی شعراشعارکردیکوردیکردستتانادبیاتووتهشاعر

تاريخ : پنج شنبه 30 دی 1395 | 17:46 | نویسنده : kurdistan |


من نیشتمانێکم هەیه،
له هیچ نیشتمانێکی تر ناچێ
له هیچ گریانێکی تر ناچێ
له هیچ سووتانێکی دی ناچێ
هەموو جارێ، ئە یهاڕن و
پووش و پەڵاش و پاشەڕۆی ئازارەکانی،
ئەدەن به دەم،
بای شمشێر و بای زرێپۆش و بای فڕۆکەوه و
کەچی لەوسەر،
ئەم نیشتمانه ئەفسانەیه دێتەوه و
کەچی لەوسەر ئەم کۆتەرەیه،
ئەبێتەوه به سنەوبەر و ئەڕوێتەوه و
کەچی دیسان،
ئێسک و پروسکی ناو سوتماک،
یەک ئەگرێتەوە و
کوتەکوتەی ئەم جەستەیەش،
هەڵئەستێتەوه سەر پێیان و
ڕوو ئەکاتەوه دنیا و ئەڵێ:
"منم کوردستان".

 

شێرکۆ بێکەس


برچسب‌ها: شێرکۆ بێکەسشێعراشعارکردیکوردستانمنم کوردستانکردستان

تاريخ : دو شنبه 27 دی 1395 | 23:26 | نویسنده : kurdistan |


تـەنـافـی زولـفـت ئـاوێـزانـی بـاڵات
نـەمـانـی هــاونـەژادانـت خــەیــاڵـه
ڕووحـت بردم به قـەندی لێوەکـانت
دەزانـی کـورد به قـەنـد وێـرانەماڵه
قەباڵەی عاشقیم زۆر موعتەبەر بوو
چ قـەومـا چـاوم ئەمـڕۆ پێت بەتاڵه
له ئـاه و ئـەشـکی بێـچـاران بترسـه
له ئەستۆ مەگره چی دی ئەو وەباڵه
مەگـەر ترسـت نییه دەستـی زەمانه
وەڕێـت بێنێتەوه ئـەم ژیـنـه تـاڵـه؟
کوڕی شێران و زۆرزان بووم، له دەس تۆ
هـــەژارێــکــم، زمـــانــم لـــەنـگ و لـاڵــه

 

هه ژار

 

 


برچسب‌ها: هه ژار خیامشعر مامۆستا هه ژار وبلاگ شعرکردی کورداشعار کردی

تاريخ : دو شنبه 27 دی 1395 | 23:19 | نویسنده : kurdistan |

من نازانم له کۆی ده مرم؟!

نازانم که ی،

ئه جه ل ئه دا له ده رگاکه م؟!

نازانم چۆن ؟

به کام شێوه ؟

به ره و ڕووی  مه رگی خۆم ده بم!

نازانم ؟... نا!

به ڵام لێم ڕوونه ئه و کاته ش؛

له سه رمایه، سه ودای عه شقی نیشتمانم

له دڵمایه ،

خۆشه ویستی کوردستانم!

 

که ریم دافعی 


برچسب‌ها: کریم دافعیشعرکوردستانکوردشعرکردیاشعاردافعیشاعرکردنیشتمان

تاريخ : دو شنبه 27 دی 1395 | 11:21 | نویسنده : kurdistan |
صفحه قبل 1 2 3 4 5 صفحه بعد
.: Weblog Themes By VatanSkin :.