شەوی تارە ئەزیزم دڵ بریندار
دڵـم وێـلی خەیـاڵێکە ئـەویـندار
نـەمامی یادەکـانم سیـس و بێ ئاو
دڵم پڕخوێنە دیدەم غەرقی خوێناو
ئەسیری دەردی سـەد جارم کـەسی من
نییە دەرمان و مەڵهەم غەیری زووخاو
چ شـە وگـارێکی بـێ فەردایـە بـێ تـۆ
شەو و ڕۆژم نییە وەک ماسی بێ ئاو
کچـم رۆڵەم ئەزیزم چاوی دایـە
بڕۆ نەک بتڕفێنێ ئەشکی لافاو
لەبەر نارەی گڕی ئەم جەرگە جنجن
هـەناسـە م ئـاگرینـە و سینـە سـووتاو
ژیلا حوسه ینی
برچسبها: ژیلا حوسه ینیشێعرشاعرکرداشعارشعرکردیکردستانادبیات
ئه ستێره هه موو مه حوه له نێو نووري قه مه ردا
يا شـه مسي جـه مـالت شـه وي گێـڕاوه بـه فـه ردا؟
خاكي به ري پێت هه م گڵ و هه م گوڵ به سوروشكم
وه قـتي غـه م و شـاديي ئـه وه كـردوومه به سه ردا
ته لبيسي نييه ئه و كه سه دێوانه يي رووته
بێـچاره نه ما غه يري حه یاتـێکی له به ردا
ڕه نگی نييه روخـساره يي ره نـگين و له تيفي
ڕۆشن بووه ئه م نوكته سه باتي له به سه ردا
هه ر چه نده كه ئينسانه له به رچـاوي من و تۆ
مومكين نييه ئه م لوتفه له ئينسان و به شه ردا
ئيسباتي خه ت و خاڵه، به سه د شوشتن و گريان
نـاچـێته وه ئـه م نـوقـته لـه نێـو ديـده يـي تـه ڕدا
شـه وقـي كـه نه بێ باسـيره، مـه ئيـووسـه لـه ديتن
هه ر شه وقي ئه وه قووه تي ديني به نه زه ر دا
ئالووده نه بێ دا، به زه بوون گيـريي خوێـنم
بـۆ كـوشتني من دامه ني پاكي له كه مه ر دا
«نالي» خه به ري بێ ئه سه ري غائيبه، ئه مما
ناڵێکی حه زين دێ له موناجاتي سه حه ردا
نالی
برچسبها: شێعرنالی شعراشعارکردیکوردیکردستتانادبیاتووتهشاعر
گه رچی تووشی ڕه نجه ڕۆیی و حه سره ت و ده ردم ئه من
قه ت له ده س ئه م چـه رخه سپـڵه نابـه زم، مه ردم ئه من
ئاشقی چاوی کـه ژاڵ و گـه رده نـی پـڕ خـاڵ نیـم
ئاشقی کـێو و ته لان و به نده ن و به ردم ئه من
گه ر له برسان و له بێ به رگی ئیمڕۆ ڕه ق هه ڵێم
نۆکـه ری بێـگانه ناکـه م تا لـه سه ر هه ردم ئه من
مــن لـه زنجــیر و تـه نـاف و دار و بــه نــد باکـم نـییه
له ت له تم که ن، بمکوژن، هێشتا ده ڵێم کوردم ئه من
هێمن
برچسبها: شێعرهێمنشعرهیمنکردکوردفرهنگادبیاتکردستانایراناشعارکردیکوردیشعرکوردی