ئەمساڵ بێ چیا نەورۆز ناکەم،
بێ بۆنی گیا نەورۆز ناکەم،
نەورۆز ناکەم،
بێ بڵێسەی سووری ئاگر.
گەر ڕەشبەڵەک تۆز نەکات و
بۆخۆم نەبمە سەرچۆپیگر.
کزەی جەرگم،
بەیانی زوو هەڵمسێنە
زۆر دەترسم،
کەوێک، کارێک،
گوندێک، شارێک،
چەمێک، چیایەک،
لە بیر بکەم.
زۆر دەترسم،
دارێک، بەردێک،
کۆختێک، گەردێک،
پنجە گیایەک،
لە بیر بکەم.
بەیانی زوو هەڵمسێنە،
دیسان مەڵێ با تێرخەو بێ،
سوێندم بە چیا خواردووە،
کە کوردستانە دوورەکەم،
بە گەرمێن و کوێستانەوه،
بگوازمەوە بۆ غەریبی،
بۆ ژوورەکەم...
"پەشێو"
نظرات شما عزیزان:
برچسبها: نەورۆزپەشێو